وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هؤی ڤایرؤسی كؤرؤنای نوێ له میانی ھه‌فته‌ی رابردوودا راگه‌یاند كه تیایدا، سێ ھه‌زار و ٥٢٠ كه‌س تووشی ڤایرؤسی كؤرؤنا بوون و ١٣٢ی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی یٔامارێك كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌وته‌وه كه له میانی ھه‌فته‌ی رابردوودا، ٣٠ ھه‌زار و ٥٣٧ پشكنین یٔه‌نجامداوه كه ھه‌شت ھه‌زار و ٣٩٤ له ھه‌ولێر، پێنج ھه‌زار و ١٠ له سلێمانی، ١٦ ھه‌زار و ٨٨١ له دھؤك و ٢٥٢ له ھه‌ڵه‌بجه بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی یٔامارهكهدا یٔهوهیش خراوه‌ته‌ڕوو كه له میانی ھه‌فته‌ی رابردوودا، سێ ھه‌زار و ٥٢٠ كه‌س تووشی ڤایرؤسی كؤرؤنای نوێ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، ھه‌زار و ٥٧٠ له ھه‌ولێر، ٧٩٣ له سلێمانی، ھه‌زار و ٧٠ له دھؤك و ٨٧ كه‌سیش له ھه‌ڵه‌بجه بووه.
له میانی یه‌ك ھه‌فته‌ی رابردووش‌دا، ١٣٢ كه‌س بهھؤی ڤایرؤسی كؤرؤناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌یش ٦٤ له ھه‌ولێر، ٤٦ له سلێمانی، ٢٠ له دھؤك و دوو كه‌سیش له ھه‌ڵه‌بجه بووه.
ژماره‌ی یٔه‌و كه‌سانه‌یشی كه له میانی ھه‌فته‌ی رابردوودا، چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان سێ ھه‌زار و ١٥٤ كه‌س بووه و له‌و ژماره‌یه‌ش ھه‌زار و ٧٦٠ له ھه‌ولێر، ٩٢٣ له سلێمانی، ٣٥٥ له دھؤك و ١١٦ كه‌سیش له ھه‌ڵه‌بجه بووه.
یٔه‌م یٔامارهی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تؤماری ٢١ی یٔاب تا ٢٧ی یٔابه و یٔه‌مه له كاتێكدایه كه ھه‌فته‌ی پێشووتر ژماره‌ی یٔه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ڤایرؤسی كؤرؤنا بوون له ١٤ی یٔاب تا ٢٠ی یٔاب بریتیی بوون له سێ ھه‌زار و ٧١٢ كه‌س و ١٦٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.