بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هەڵمەتی سێیەمی لە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ و ترافیكلایتەكان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر سواڵكەریان دەستگیر كرد.
بەشی پۆلیسی رێككاری لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ، هەڵمەتی سێیەمیان لە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ و ترافیكلایتەكان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر سواڵكەریان دەستگیر كرد، كە لەو شوێنانە داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان، بەشێكی زۆریشیان بۆ ڕاكێشانی سەرنجی خەڵك منداڵەكانیان لەسەر عارەبانە دادەنێن تا هاووڵاتیان سكیان پێ بسووتێن و خێریان پێ بكەن، لە كاتێكدا كە منداڵەكانیان هیچ كێشەیەكی تەندروستیان نییە، هەر كە پۆلیسیش دەبینن، عارەبانەكان جێدەهێڵن و ڕادەكەن.
پۆلیس دووپاتیشدەكاتەوە كە دیاردەی سواڵكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شارستانی دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: هەموو سواڵكەرەكان بەپێی ماددە (۳۹۰) لە یاسای سزادان، لە زینداندا ڕاگیراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.