وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی داوای كرد كه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی له رێوره‌سمی عاشوورادا بكرێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمی له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له به‌شداربووانی رێوره‌سمی عاشووردا كردووه كه پابه‌ندبن به رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی له‌وانه به‌كارهێنانی ماسك، دووره‌په‌رێزیی و پاكژڕاگرتنی ده‌سته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌نێویاندا بڵاو نه‌بێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی داوای له گوتاربێژانی رێوره‌سمی عاشوورا كردووه كه زیاتر هۆشیاری ته‌ندروستیی بۆ خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكه‌نه‌وه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی به‌رده‌وامن له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیی به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له دوێنێ شه‌ممه‌وه له عێراق چالاكییه‌كانی عاشوورا كه ده‌كه‌وێته ده‌یه‌مین رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م له ساڵی كۆچی‌دا و له‌و رۆژه‌دا ئیمام حوسێن و 72 كه‌س له یارانی له شاری كه‌ربه‌لا شه‌هید كران، ده‌ستی پێ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.