وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ى عێراق ئاماری24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند
ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 731 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه
ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 3 هه‌زار و 860 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و 68 كه‌سیش به‌په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه
ته‌ندروستى عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا 231 هه‌زار و 177 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 6 هه‌زار و 959 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ، 172 هه‌زار و 880 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت له‌ئێستادا 51 هه‌زار و 338 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و 542 تووشبووش له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.