Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:40

 پێکھاتەی مەسیحی 5 پۆست‌ له‌پارێزگای دهۆک وەردەگرێت

به‌بریاری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

 

نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بڕیارە لە ئیدارەی پارێزگای ھۆک پێنج پۆست بدرێت بە پێکھاتەی مەسیحی، کە تاوەکو ئێستا پۆستێکمان وەرگرتووە و چوار پۆستی دیکەش ماوە وەریان بگرین.

ڕوبینا تەیاری، نوێنەری پێکھاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاند حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە ئیدارەی پارێزگای دھۆک پێنج پۆست بە پێکھاتەی مەسیحی بدات و ئەمڕۆ پۆستی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئیداریمان وەرگرت و لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک دەنگی لەسەر درا و پەسەند کرا.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاره‌ چوار پۆستەکەی دیکەش وەرگرین، ئەوانیش پۆستێکی قایمقام و دوو بەڕێوبەری ناحیە و بەڕێوبەرێکی گشتییە، بەمەش پێکھاتەی مەسیحی لە دھۆک دەبێتە خاوەنی پێنج پۆست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.