Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:52

لیژنه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری توند به‌م شوێنانه‌ ده‌ده‌ن

خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌ 
کوردستان TV
100%

 

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا ده‌گرن له‌‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی مۆركراوه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ هۆشیاری توند به‌ دوكانداره‌ گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی2 ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه‌ و به‌دواداچون بۆ ئه‌و گۆشته‌ی له‌بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كه ‌له‌ دو رۆژی رابردوا ده‌ستی به‌سه‌ر سێ ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو و بڕێكی زۆر گۆشتی گوێره‌كه‌دا گرتوه‌ كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی مۆركراون و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كرابون بۆ ساغكردنه‌وه‌یان‌.

وتی: رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بۆخراپ نه‌بون و شیاوی بۆ خواردنی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كوشتارگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان سه‌رده‌بڕرێن پێویسته‌ گۆشته‌كه‌ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌ و به‌فرگردا بگوازرێنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه‌ له‌ كوشتارگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سێمانی سه‌ربڕدرابون و له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا ‌شێوازی دروست و زانستی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.

وتیشی: هه‌ر له‌ دورۆژی رابردوا له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی له‌ دوكانێكی گۆشت فرۆشتندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕدراودا گرتوه‌ كه‌ له‌سه‌رشه‌قامه‌كان سه‌ربڕدراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه،‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته‌كه‌ ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕینی گۆشت له‌و مۆره دڵنیابنه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ رۆژانه‌ له‌ گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌وردی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ و پاشانیش بۆ گۆشته‌كه‌ كراوه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ناكات، له‌كاتی هه‌بونی گۆشتی بێمۆر له‌ناو دوكانی گۆشتفرۆشه‌كاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، كه‌ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هۆشیاری توند به‌دو‌كانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی بێمۆر، گۆشتی به‌ستو، قیمه‌ی ئاماده‌كراو و گۆشتی مۆركراوی ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی هه‌بێت و به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت، مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.