Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:57

دیار تەیب: رێککەوتنی کۆنکرێتی نێوان هەرێم و بەغـدا تەنها پشت بەستنە بە دەستوور

زیاتر ئەو كارانەی كە بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا خۆی دەبینێتەوە راگەیاندنە
کوردستان TV
100%

دیـار تەیـب ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە كێشەكانی هەرێم و بەغدا و رێگە چارەكان رایگەیاند زیاتر ئەو كارانەی كە بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا خۆی دەبینێتەوە راگەیاندنە، هەروەها هەستی شەقام بۆ خۆی رابكێشێ، هەندێك گۆرانكاری لە پۆستە ئەمنییەكان كرد، هەروەها گۆڕینی چەند لێژنەیەك لە ناو حكومەت بۆ ئەوەی راسپاردە پێشكەش بە حكومەت بكەن. 


هەروەها لە لایەن دبلۆماسی هەوڵی گرێدانی پەیوەندی دەدات لە گەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی كێشەی كازمی ئێستا ئەوەیە كە هەوڵ بدات لایەنەكان تا رادەیەك بۆخۆی رابكێشێت. 
كیشەكان لە عێراق ململانێی سیاسییە لە نێوان لایەنە شیعیەكان بە تایبەتی، هەروەها دەستتێوەردانی ئێران لە كاروباری ناوەخۆی عێراق.
ئەگەر سەیری بەرێوەبەردنی عێراق بكەین، زیاتر دەبینین ئاراستەكان بەرەو مەركەزیەتە كە لە خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم كە لە بەغدا راگەیەندراوە زیاتر باس لە حكومەتی ناوەندی یان مەركەزی دەكات كە ئەوە پێشێلكردنی دەستوورە، چونكە عێراق حكومەتێكی ئیتیحادی فیدرالییە بەپێی دەستوور . 

ئەو بیرۆكەی مەركەزی كە پەیرەوی دەكەن لە پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، كە حكومەتێكی خۆی هەیە ئەوە مەترسییەكە بۆ ئەوان بەوەی دەنگێك هەیە لە هەرێمی كوردستان داوای مافەكانی خۆیان دەكەن كەچی لە ناوەراست و باشوور ناتوانن ئەو دەنگە بەرز بكەنەوە . 
داهاتی كوردستان بەبەراورد لە گەڵ داهاتی هەموو عێراق زۆر كەمترە لە مافەكانی هەرێمی كوردستان كە دەبینین لە سەرەتا بودجەی هەرێم 17% بوو دواتر بۆ 14% كەم كرایەوە دواتر 12%  واتا ئەو داهاتەی كە لە كوردستان هەیە بەشی خەڵكی كوردستان ناكات، پێویستە ئەو واقیعە بزانریت بۆیە هەرێم داوای تەواوكردنی بەشە بودجەی خۆیان بە دروستی دەكەن. 
بەشدار بوونی شاندی هەرێمی كوردستان لەو سەردانەی كازمی بۆ ئەمەریكا، سەركەوتنی دبلۆماسیەتی سەركردایەتی كوردستانە. 
لەو نزیكانە شاندی هەرێمی كوردستان دوای پشووی عاشوورا چاوەروان دەكرێت سەردانی بەغدا بكات بۆ رێككەوتن لە گەڵ بەغدا. 
رێككەوتنی كۆنكرۆتی دەستوورە، ئەوەی ئیستا زیاتر مەسەلەی بودجەو داهاتی نەوتە لە گەڵ داهاتەكانی سنوورینینە، ئەوەش رێككەوتنێكی كاتییە بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو رێككەوتنەكان گۆرانكاری بە سەردا دێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.