Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:53

ئەشـواق جـاف: کێشەی بەغـدا زیاتر تەفسیرکردنی دەستوورە بە شێوەیەکی میزاجی

كێشەی سەرەكی نێوان هەرێم و بەغدا، عەقلیەتی بەڕێوەبردنە لە بەغدا
کوردستان TV
100%

د. ئەشـواق جـاف ـ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە كێشەكانی هەرێم و بەغدا و رێگە چارەكان رایگەیاند 


كیشەی گەورە هەیە لە بەردەم كازمی ئەویش راگرتنی  بالانس لە نێوان داواكاری ئێران و ئەمەریكا، كازمی لە واقیعێكی زۆر ئاڵۆزە كە شیعەكان داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دەكەن لە عێراق، لە لایەكی دیكەوە ئەمریكا دەلێ رێككەوتنم لە گەڵ حكومەتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی كشانەوەكەی لە ماوەی 3 ساڵ بێت، هەرچەند ئەوە نیازی ئەمەریكا نییە. 
 روونیشیكردەوە كە پێشبینی دەكرێت هێزێكی ئەمنی دەست بكات بە دەستگیركردنی ئەوانەی لە دەرەوەی یاسان، بۆ جێبەجێ كردن و هێوركردنەوەی شەقامی شیعە.
 
كێشەی بەغدا زیاتر تەفسیركردنی دەستوورە بە شێوەیەكی میزاجی هەروەها زۆر لە سیاسەتمەدارانی عێراق دەستوور لایان روون نییە، هەروەها مۆدێلێكی دیكە لەو دوو كابینەیەی دوایی بەغدا بەدیار كەوتووە ئەویش ئەوەیە كێشەكانی خۆیان لە سەر حیسابی هاووڵاتیانی كوردستان چارەسەر دەكەن. 
ئەوان نەیانتوانیوە مەبەستم ئەندامە پەرلەمانەكانی شیعە نەیانتوانیوە خزمەتی شارو شارۆچكەكانی خۆیان بكەن بۆیە پەنا دەیننە سەر هەرێمی كوردستان بەوەی هەرێمی كوردستان زیاتر لە مافی خۆی وەردەگرێت. 
پێویستە لێدوانەكان بە بەڵگەی یاسایی بن نەك هەر كەسەو بۆ خۆی لێدوان بدات ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەوەندەی قسە دەكرێت ئەوەندە كار ناكرێت. 
كێشەی سەرەكی نێوان هەرێم و بەغدا، عەقلیەتی بەڕێوەبردنە لە بەغدا، كە نایانەوێت بە هیچ شێوەیەك دەسەڵات بدەن بە پارێزگاكان و هەرێمەكان.
بۆیە هەر گەشەسەندنێك لە هەرێمی كوردستان بە فشاری حكومەتی عێراقی وەڵامدرایەوە بە بڕینی بودجەو جێببەجێنەكردنی ماددەی 140ی دەستوور و نەناردنی مافی پێشمەرگە.
 هەروەها شەقامی عێراقیان وا هان داوە كە هەرێمی كوردستان خەتابارە نەك عێراق. 
سەبارەت بە هەلبژاردنی پێشوەختە خاتوو ئەشواق جاف گوتی، دووبەرە هەن لە عێراق بەرەی كازمی و بەرەیەكی دیكە كە دژی كازمین، هەردوولا دەیانەوێت هەڵبژاردن بكرێت بە پێی ئامانجی خۆیان بەڵام واقیع شتێكی تر دەڵێ ئەویش ئەوەیە كە جارێ یاسای هەڵبژاردن ئامادە نییە و هەندێك هەوڵی گۆڕینی دەكەن.
هەروەها دادگای ئیتیحادی تا ئێستا ژمارەی تەواو نییە. هەروەها كێشەكانی كۆمسیۆن ئەوانە هۆكارن كە نەتوانرێت لە كاتی دیاریكراو ئەنجام بدرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.