قایمقامییەتی دوکان رایدهگهێنێت ماوەی2 رۆژە بە ھۆکارێکی نادیار ئاگر لە بەشێک لە شاخی سارا لە قەزای دوکان دەکەوێتەوە و هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە بەدەم ئەم ئاگرەوە چون و لە درەنگانێکی شەودا توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە سەریهەڵدایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دوبارە چونەوە سەر ئاگرەکە بەوهۆیەش تائێستا 300 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە.
قایمقامییەتی دوکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی دوکان سەردانی شاخی سارایان کردوە و ھاوشانی تیمەکان و چەندین ھاوڵاتی خۆبەخشھەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ئاگرەکەیان داوە، لە کاتی ئەرکیشدا کارمەندێکی داستان و ژینگە کەوتوەتە خوارەوەو بریندار بوە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه لەو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا زیاتر لە 300 دۆنم لەوەڕگاو پوش و پاوەن سوتاون و زیانیش بە سەدان درەختی جۆراوجۆری ناوچەکە گەیشتوە، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن بەخەم سروشتی ناوچەکانیانەوە بن و دەستپارێزی زیاتر بکەن تا نەبنە ھۆکاری ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە کە بە ھۆیەوە زیانی گەورە بەر ژینگەو داستان و لەوەڕگاکان دەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.