Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 08:16

بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌و مووچەی 3 ساڵی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌درێت

کوردستان TV
100%

زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ ‌ لیژنەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدان بۆ بەشداریكردن لە لیژنەی باڵای دانان و رێكخستنی بنەما ستراتیجییەكانی بودجەی عیراق بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ 2021 و 2022 و 2023.

 راشیده‌گه‌ێنێت مەبەستی ئەم سەردانە بۆ دانانی بنەمای ستراتیجیی بودجەی عیراقە، لە ناویشیدا بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها وەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی چاكسازی كارگێڕی و دارایی عیراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ گرنگیی ئەم لیژنە هاوبەشە لەوەدایە كە خەمڵاندن بۆ بودجەی سێ ساڵی عیراقی فیدراڵ دەكرێت و بنەمای خواست و پێویستییەكانی سێكتەرەكان دەستنیشان دەكرێت، ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی تیادا دەچەسپێنرێت.

زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ده‌شڵێت بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لەم لیژنەیەدا دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی عیراقی فیدراڵ، لەسەر بنەمای یاسای دارایی عیراق دەبێت بودجەی سێ‌ ساڵ ئامادە بكات و بانگهێشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ بەشداریكردن لە دانانی بنەما ستراتیجییەكانی بودجەی عیراق و كوردستان.

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆبوونەوەكان ئەمڕۆ  دووشه‌ممه‌ دەستپێدەكەن بە بەشداری شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بڕیارە كۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ كارەكانی بە كۆتا بێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.