شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كردهوه كهشهوی رابردوو 2 مووشەکی کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتوونەتەخوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کەوتنە خوارەوەی ئەو موشەکانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.