بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه كه‌هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى به‌رهه‌می قه‌ده‌غه‌كراو له‌ناو بازاڕ و عه‌لوه‌كان ده‌ستپێكرا
رایگه‌یاندووه كه‌لە هەر وەرزێك بەرهەمی جوتیارانمان پێ بگات، بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكردووە، نوسراومان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەكان كردووە كە رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەدەكراو.
وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌شڵێت ، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان، ئەمڕۆ دووشەممە31/8/2020، لە هەموو پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان هەڵمەتێكی فراوانی دەست بەسەرداگرتنی هەموو بەرهەمە قەدەغەكراوەكان لە عەلوەکان و ناو بازاڕ دەستی پێ‌کرد.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەم هەنگاوە یەكێكە لە رێككارەكانمان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لە دوای هەنگاوی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی چەندین بەرهەم.
له‌كۆتادا ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ، كه جوتیارانمان دەڵنیا دەكەینەوە بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان رێككارەكان بەردەوامی دەبێت، تاوەكو بەرهەمەكانیان ركابەری بەرهەمی هاوردە بكەن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.