Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:50

رۆژی چوارشەممە خولی پاییزەی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2 ى 9 ى 2020 یەکەمین دانیشتنی خولی پاییزەی ئەنجام بدات و ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ش سەرۆکی پەرلەمان بانگهیشتنامە بۆ پەرلەمانتاران دەنێرێت.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا دانیشتنەکانی خولی پاییزەی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکات و رۆژی دووی ئەیلوولی داهاتوو دانیشتنی کردنەوەی خولەکە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە دەست پێ کردنی خولی پاییزە و پلان و بەرنامەڕێژی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەو خولەدا.

لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکوماڵ دەکرێت کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و رەوانەی پەرلەمان کراوە و لە تەوەری کۆتایشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەکرێت لە هەرێمی کوردستان.

دانیشتی رۆژی چوارشەممە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات و بەپێی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ لەمەودوا هەموو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆوە دەبێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.