پێشبینی دەكريَت لە میانی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021 دا، نرخی نەوت بگاتە سەروو 50 دۆلار.
ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: پێشبینی دەكەین لە میانی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا، نرخی نەوت بگاتە سەروو 50 دۆلار، ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چالاك نەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی یەك لەسەدا، بەرزبوونەوەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە 46 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس بەڕێژەی 0،7 لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 43 دۆلار و 25 سەنت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.