وەزیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بریاره شاندێكی گرنگ و گه‌وره له هه‌ولێره‌وه بێن بۆ به‌غدا.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پشتوان به خوا پرۆژه‌ی بودجه زوو ته‌واو ده‌كه‌ین له كۆتاییه‌كانی مانگی 9 و سه‌ره‌تاییه‌كانی مانگی 10 پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، وەزیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: باسی له دۆسیه‌ی ستراتیژی له نێوان هه‌ردوولا كراوه، بریاره شاندێكی گرنگ و گه‌وره له هه‌ولێره‌وه بێن بۆ به‌غدا، پشتوان به خوا سه‌رجه‌م دۆسیه ههڵپهسێدراوهكان تاوتوێ ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌رییان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بۆ ده‌دۆزینه‌وه له پرۆژه بودجه‌دا جێگیری ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به چوونی شاندی هه‌رێم، وەزیری دارایی عێراق گوتی: ئه‌وه‌ی من گوێ بیستی بووم، زۆر نزیكه، له‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.