میدیای ئه‌رجه‌نتین بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌رجه‌نتین شكستیهێنا له‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی چێ گێڤارا بخاته سه‌ر موڵكی وه‌زاره‌ته‌كه و وه‌ك شوێنه‌وارێكی مێژویی و مۆزه‌خانه‌یه‌ك بیهێڵێته‌وه، بڕیاریداوه بفرۆشرێت.
خانوه‌كه‌ی چێ گێڤارا، شۆرشگێرێ به‌ناوبانگی ماركسی ئه‌رجه‌نتین و ئه‌مریكای لاتین ده‌كرێته زیادكردنی ئاشكراوه بۆ فرۆشتن.
گێڤارا له ساڵی 1928 دا له‌و ماڵه‌دا له‌دایكبوه، كه‌فراوانیه‌كه 240 مه‌تره، تا ساڵی 1931 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌دا له‌و شوقه‌یه‌دا ماونه‌ته‌وه دواتر بۆ كۆرتبا كۆچیان كردوه
ئێرنستۆ چێ گێڤارا شۆڕشگێڕ، پزیشك، نوسه‌ر، گه‌ریلای ماركسی ئه‌رجه‌نتینی بوو، له ساڵی 1928 له شاری رۆزارییۆی ئه‌رجه‌نتیندا له‌دایكبو و له 1967 له‌سه‌ر كێوه‌كانی ئانددا كوژرا، چێ له‌پاڵ فیدێل كاسترۆ به‌دوانه كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی شۆڕشی كوبا ده‌ناسرێن، شێوازی ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵسوكه‌وتی چێ بۆته شێوازێكی باو له‌نێوان یاخییه‌كان له گشت جیهاندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.