Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:05

لە عێراق گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا حەوت هەزار کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ستدانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 3757 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020-8-31 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 3757  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت: لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3722 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 83 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته‌‌ 7042  كه‌س.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گه‌یشته‌ 234934 کەس، 7042 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 176602 کەس چاکبوونەتەوە، ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 75.2  %) .  
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.