Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:09

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی کەرکووک پارەی مولیدە لە سەر ھاووڵاتیان زیاد ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%


قایمقامیەتی قەزای ناوەندی کەرکووک پارەی مولیدەی لە سەر ھاووڵاتیانی کەرکووک زیاد کرد و بریارشیدا گاز بۆ خاوەن مولیدەکان دابین نەکات. 

بەپێ نووسراوێكی فەلاح یاڵچەن قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک بە وەکالەت كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، هاتووه‌، بریاردراوه‌ هاووڵاتیانی سەرجەم گەڕەکەکانی ناو شاری کەرکووک بڕی ١١ ھەزار دینار كرێ مولیده‌ به‌ده‌ن به‌ خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی، بۆ نرخی ھەر ئەمپێرێکی مولیدە و لە بەرامبەریشدا ھیچ برێکی گاز بۆ خاوەن مولیدەکان دابین نەکردووە.

لە كاتێكدا کەرکووک لە دەوڵەمەنترین شاری عێراق لە نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت، بەڵام لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌ بڕیاری ئیدارە بە زۆر سەپێندراوەکەی کەرکووک بە ئاره‌زووی خۆیان نرخ داده‌نرێت و بازرگانی بە نەوت و قوتی ئه‌م شاره‌ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.