دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تورکیا درێژکرده‌وە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی بڵاویکردەوە کە هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا تا 1/10/2020 راگه‌یاند: ئاماژە به‌وه‌كردووه کە گەڕانەوەی عێراقییەکان لە تورکیاوە، لەرێگەی کەناڵی پەیوەندی دیپلۆماسییەوە دەبێت.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق رایگه‌یاندووه به‌ره‌چاوكردنی راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان و له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایایه ، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ توركیا دواخست، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان په‌یوه‌ندی بارودۆخی سیاسیه‌وه نییه.
پێشتر وا بڕیاربوو لە ڕۆژی ١-٩-٢٠٢٠ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا - عێراق دەستپێبکاتەوە بەڵام وادەکە دواخراو ئاماژە بە هۆکارەکانی بڕیاری دواخستنەوەی گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.