پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگهیاند: دوو ئافرەت دەستگیرکران کە بە فێڵ دزییان لە ژمارەیەک شۆفێر کردووە، (٨٥٥٠٠٠٠) دەخەمڵێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی باکوور توانیان لەماوەی دوو کاتژمێر دوو تۆمەتباری ئافرەت بەناوەکانی (چ.ش.ف) و (س.ص.ف) دەستگیر بکەن.
تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە ئەنجامدانی (٣) تاوانی دزیکردن کە لە ڕێگای نێوان هەولێر - موصل، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان ڕادەگرت و بەفێڵ پارەیان لە شۆفێرەکە دەدزی، هەروەها بڕی پارەی دزراو بە نزیکەیی (٨٥٥٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنچ سەد و پەنجا هەزار دەخەمڵێنرێت، پەڕاویان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.