لە ڕێگەى لێژنەیەکی تایبەتەوە و به واژوی 132 هەزار کوردستانیان، داوا دهكرێت 25ی ئهیلول وەک رۆژی نیشتیمانى پێشمەرگە دیاری بکریت.
دەزگاى نێو دەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى یاداشت نامەیەکیان ئامادە کردووە و بڕیار وایە، سبهی چوارشهممه لە ڕێگەى لێژنەیەکی تایبەتەوە بدەنە پەڕلەمانى کوردستان .
ڕزگار عەلی سەرۆکى دەزگا بە کوردستان تى ڤی ڕاگەیاند: ماوەیەکى زۆرە ئێمە کار بۆ ئەو بابەتە گرنگە دەکەین و واژۆی 132 هەزار کوردستانیمان کۆکردۆتەوە تاکو بە شێوەیەکی یاسایى کار بۆ ئەو ڕۆژە گرنگە بکرێت.
له یاداشتهكه بە ئامانجى دیارى کردنى ڕۆژی نیشتیمانى پێشمەرگەیه ، کە داوایان کردووە 25ی ئەیلول بۆ ئەو ڕۆژە دیارى بکرێت .
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.