حوسێن ئه‌حمه‌د مسته‌فا مامۆستای زانكۆ له میانه‌ی به‌شداریبوونی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : هه‌ولێر و به‌غدا قوڵایی ستراتیژییان هه‌یه، بۆیه هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ پلانی درێژ خایه‌ن زۆر گرنگه هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كارای هه‌بێت. ئه‌مجاره‌ی بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان له دانانی پلانی داهاتووی سێ ساڵه‌ی ئاینده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خۆی له خۆیدا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
روونيشيكرده‌وه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به وڵاتی عێراق په‌یوه‌سته به ئاستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، كه بوونی نییه، كیشه‌ی زۆر گه‌وره له بونیادی عێراق هه‌یه. پێویسته هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بۆ چاره‌سه‌ر روانگه‌ی روونمان هه‌بێت
راشيگه‌ياند كه عێراق به‌ره‌و دوو ریان ده‌چێت یان دارمان رووده‌دات یان چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی.
ئه‌وه‌شى راگه‌ياند كه هه‌رچی زووه پێویسته هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین به‌نداو دروست بكات به‌وه‌ی كشتوكاڵی پێوه به‌نده‌و ئاسایشی خۆراكی پێوه به‌نده، هه‌لی كاریش دروست ده‌بێت بۆ بواری گه‌شتیاری هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا ده‌خاته كار ئه‌وانه‌ش ده‌ستی كاریان هه‌یه.
عێراق ده‌بێ بزانێت كه هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده و پشتی پێوه ببه‌ستێت. شاندی هه‌رێم پێویسته باسی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كان بكرێت ،نه‌ك بۆ بابه‌تی بودجه.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش دا كه عێراق وڵاتێكی كاره‌ساتباره، كاره‌ساته ولاتێك له‌ماوه‌يه‌كي دياريكراودا 300 ملیار دینار له عێراق دیار نه‌مێتێت، له مانگێك 800 ملیۆن دۆلار چۆته ده‌ره‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌رشه‌د صدیق مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رایگه‌یاند: كه حكومه‌تی عێراقی هه‌میشه دواكه‌وتنی هه‌یه بۆدانانی بودجه، ئه‌و دانانه‌ی رێككه‌وتنه‌ش بۆ دانانی بوجه بۆ 3 ساڵی ئاینده راست و دروست نییه چونكه ده‌زانیین عێراق ته‌نها له رووی ئابووری پشت به به یه‌ك سه‌رچاوه ده‌به‌ستێت ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی نه‌وته بۆیه ناكرێت پشت به دانانی ئه‌و پلانه ببه‌سترێت، كه هه‌موومان ده‌زانیین نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له به‌رز بوونه‌وه‌و نزم بوونه‌وه‌دایه.
روونيشيكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام له رێككه‌وتنه‌كان زوو په‌شیمان ده‌بته‌وه و رێككه‌وتنی كۆنكرێتی نین.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوو بودجه‌ی هه‌رێم له رێژه‌ی 17% دواتر بۆ ئاستی زۆر نزم هاته خواره‌وه بۆیه پێشێلی كردووه له مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. پێویستیشه لایه‌نی سێیه‌م له‌و رێككه‌وتنه بوونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی به‌رجه‌سته بكرێت.
راشيگه‌ياند كه ئه‌گه‌ر بودجه‌ی عێراق، بخوێنیته‌وه تووشی شۆك ده‌بیت، كۆمه‌ڵێك گروپ له‌ناو بودجه شوێنیان كراوه‌ته‌وه كه رۆژێك له رۆژان ئه‌و میلیشیایانه به‌رامبه‌ر حكومه‌ت چه‌كیان هه‌ڵگرتووه، كه‌چی حكومه‌تی عێراق دێت به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه كه پێشمه‌رگه چۆن به‌رگری له خاكی عێراق و دژی داعش جه‌نگاوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.