ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازگه‌ی مه‌ریه‌م به‌گ تیرۆرستێكی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه قوربانی لێكه‌وته‌وه.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: کاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە بازگەی مەریه‌م بەگ لە سەر رێگای کەرکوک تکریت لە باشووری کەرکوک، تێرۆرستیکی خۆکۆژ خۆی بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراودا ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێك كوژرا و 6 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: 4 له برینداره‌كان پۆلیسی فیدڕاڵن.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.