ئەمڕۆ لە ھەولێر ھەڵمەتێکی ھۆشیاری تەندروستی ڕاگەیاندراو هەڵمەتەكه بۆ هۆشیاری و خۆپارێزییه بۆ ئەوەی لەمەودوا خۆپارێزی و دەمامک بەستن بکرێته باشترین ڕێگە چارەسەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
بۆ ئهم مهبهسته وەزارهتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جارێکیتر داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ سەلامەتی هەموولایەک پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی، چونکە دەبینین لەئێستادا ئەم ڤایرۆسە لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار دایە و ڕۆژانە کەس و کارەکانمان لەدەست دەدەین، بۆئەوەی زەر و زیانەکانی ئەو لەدەستدانە ڕابگرین و کەمیان بکەینەوە پێویستمان بەوە هەیە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە هەموومان لەماڵەکانی خۆمانەوە دەست پێبکەین و پابەند بین.
ههروهها فرسهت سۆفی ، پارێزگای هەولێر، تەئکید دەکاتهوه بۆ خزمەتی هاووڵاتییان هەموو هەوڵەکانی خۆیان خستۆتەگەڕ، بەڵام لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا ئەرکی سەرەکی لە ئەستۆی هاووڵاتییان خۆیاندایە و دەبێت خۆیان خۆیان ببپارێزن، بۆ ئەوەی بتوانین بەسەلامەتی ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.