وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگهیاند: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدهبێتهوه بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدات و لەکاتی کردنەوەشیدا رەچاوی دۆخی کۆرۆنا دەکەن.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: ئەتوانین بڵێین بە هەزارەها قوتابخانە دروستکراون، بەڵام هێشتا پێداویستی وەزارەتی پەروەردە 35 هەزار پۆلە کە دەکاتە 3000 قوتابخانە بۆ ئەوەی دەوام بکەینە دەوامێکی ستاندارد و منداڵانی ئێمە بتوانن بە شێوەیەکی مۆدێرن بنەما و پرۆگرامە پەروەردەییەکانی تێدا بخوێنن.
وەزیری پەروەردەی هەرێم گوتیشی: لە دەستپێکردنەوەی دەوامدا دۆخی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگرین و هیوادارین بتوانین دەوام ئاسایی بکەینەوە.
د. ئالان حەمە سەعید رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رەهەندێكی تەندروستی هەیە، بەشی زۆری ئەم پرسە دەكەوێتەوە سەر هەڵسەنگاندنی رەوشە تەندروستییەكە، ئەگەر رەوشەكە رێگە بدات، ئەوا دەوام بەشێوەیەكی ئاسایی دەستپێدەكاتهوه.
سهبارهت به كردنهوهی قوتابخانهكان، وهزیری پهروهرده رایگهیاند: چەندین پێشنیازیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بڕیارە سبەینێ حکومەت کۆببێتەوە و بڕیار لە کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بدرێت.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا ئاماژەی بەوەکرد لە دەستپێکردنەوەی دەوامدا سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایانمان بەلاوە گرنگترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.