Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:01

دکتۆر خه‌لیل غازی : پرسی دانانی پلانی بودجه‌ی عێراق بۆ 3 ساڵی داهاتوو سه‌رکه‌وتوو نییه‌

دانانى بودجه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێك ته‌نها بۆ يه‌ك ساڵه‌
دكتۆر خه‌ليل غازي پرسي داناني پلاني بودجه‌ي عێراق بۆ 3 ساڵي داهاتوو سه‌ركه‌وتوو نييه‌
کوردستان TV
100%

خه‌لیل غازی مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌و پشكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند : بارودۆخی ئێستا بارودۆخێكی سه‌خته‌ له‌ عێراق به‌تایبه‌تی له‌ رووی سیاسی و هه‌روه‌ها جێگیرنه‌بوونی به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ، هه‌روه‌ها باری ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها دژایه‌تی كردنی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی ، بۆیه‌ ئه‌و پرسه‌ واتا پرسی دانانی بودجه‌و پلانێكی تۆكمه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر ئاسان نییه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستپێكی دروست بوونی عێراق و ده‌ستووری عێراق و ئامانجی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ له‌ گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بووه‌ و دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه‌ , ئه‌ویش بۆ لێژنه‌ی دارایی و رۆڵی كورد له‌ناو ئه‌و لێژنه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌یانتوانییوه‌ وه‌كو پێویست كاری له‌ سه‌ر بكرێت .

كه‌لتوری دانانی بودجه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێك ته‌نها بۆ یه‌ك ساڵه‌ , ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێت پێی ناڵێن یاسا به‌ڵكو ته‌نها پێشبینییه‌ , چونكه‌ نازانرێت داهاتی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو چۆنه‌ ته‌نها ئه‌و پرسه‌ و ئه‌و باسه‌ ته‌نها بۆ پرۆپاگه‌نده‌یه‌ بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن .

له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران هه‌ن و زیاتریش پشت به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ ده‌به‌ستێت ئه‌ویش نه‌وته‌ , ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌و نزم بوونه‌وه‌دایه‌ . حكومه‌تی عێراق به‌پێی ئه‌و داهاته‌ ناتوانن وه‌به‌رهێن بكه‌ن بۆیه‌ په‌نا بۆ قه‌رز ده‌به‌ن . بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق پشت به‌ داهاتی دیكه‌ ببه‌ستێت .

پێویسته‌ ئه‌و لێژنانانه‌ی كه‌ به‌شدارن له‌ دانوستانه‌كان له‌ گه‌ڵ عێراق ،كه‌سانی پسپۆر بن و  جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی 17% ی بوجه‌ بۆ هه‌رێم بنێردرێت .

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێویسته‌ بزانرێت تا چه‌ند له‌ رووی یاساییه‌وه‌ ده‌چه‌سپێت ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ ، نه‌ك دوای ماوه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ كاری پێنه‌كرێت , دواتر ده‌بێ بزانیین ده‌بێ بزانیین چه‌ند مافی كورد له‌و رێككه‌وتنه‌ جێگیر ده‌كرێت ، پێویسته‌ به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ مۆر بكرێت و كۆنكریتی بێت .

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حه‌مه‌ده‌مین فارس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پ د ك  سه‌باره‌ت پرسی بودجه‌و ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی ته‌كنیكی هه‌رێم بۆ به‌غدا ، ئه‌و سه‌ردانه‌ سه‌ردانێكی گرنگه‌ چونكه‌ بودجه‌ پێویسته‌ تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئاماده‌ بكرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت .

دانانی بودجه‌ بۆ 3 ساڵ ته‌نها پلانێكی ستراتیژییه‌ به‌ڵام ته‌نها ته‌خمین كردنه‌ ، وڵات ته‌نها ده‌توانیین بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بودجه‌ دابرێژرێت .

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی بڕیاره‌ له‌ نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت , گرنگه‌ بۆ عێراق به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دواتر بۆ هه‌ریمی كوردستانیش , چونكه‌ پلانه‌كه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌ ده‌بێت , ناكرێت پلان بۆ عێراق دابنرێت له‌ بواری كشتوكاڵ هه‌رێمی كوردستان له‌و بواره‌ به‌ده‌ر بێت به‌مشێوه‌یه‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ش .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.