Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:22

وەزارەتی شارەوانی: له‌ سلێمانی کاری نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان به‌رده‌وامه‌

وێڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند: وێڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەخزمەتگوزارییە گشتییەكان به‌رده‌وامه‌.

وێڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، تیمی فەرمانگە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوامی بەخزمەتگوزارییە گشتییەكان دەدەن و لەم چوارچێوەیەشدا شارەوانیی سلێمانی كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بەڕێوە دەبات، ئێستاش شەقامەكانی گەڕەكی خەبات لە شارەكە نۆژەن و قیڕتاو دەكرێنەوە.

ھە‌ڵمە‌تی نۆژە‌نكردنە‌وە‌ی شە‌قامە‌كان لە شاری سلێمانی بە‌ردە‌وامە، بە‌شی پرۆژە‌كان و بە‌شی ئامێرە‌كانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستیانكرد بە پرۆسەی كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شە‌قامە‌كانی گە‌ڕە‌كی خە‌بات، وەك شارەوانیی سلێمانیی رایگەیاندووە شەقامەكانی ئەو گەڕەكە ‌بە‌تە‌واوی  تێكچوونە و ‌پێویستییان  بە‌ نۆژە‌نكردنە‌وە‌ هەیە، هاوكات دەشڵێن پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.