Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:10

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: حکوومه‌تی هه‌رێم هاوکاری دارایی به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش ده‌کات

هەوڵدەدرێت لە (15/9/2020) دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە بکرێت
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: بڕێك پارە و خۆراك بەسەر 452 هەزار خێزان دابەش دەكرێت.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە میانی سەردانێکدا بۆ پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خۆشبەختانە لە بەڕێوەبەرایەتی دھۆك لیستەكە ئامادەكراوە  ئەو کەسانەی کە بریارە لەم ماوەیەدا هاوکاری داراییان لە لایەن حکومەتەوە بەسەردا دابەشبکرێت.

كوێستان محەمەد وەزیری و كار و كاروباری كۆمەڵاتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە پارێزگاكانی دیكەش ئامادەكردنی لیستەكە لە قۆناغی كۆتایی دایە.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی: بڕیارە بۆ هەر خێزانێکی کەمدەرامەت بری (100) هەزار دینار وەک هاوکاری دارایی دابەشبکرێت، دهۆک وەک یەکەم پارێزگا لیستی ناوی ئەو کەسانەی ئامادە کردووە و بڕیارە (140) هەزار خێزان لێی سودمەندبن.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی راشیگه‌یاند: لەپاڵ ئەو پڕۆسەیە خەریكی بەرنامەیەكن بۆ دابەشكردنی خۆراك بەسەر هەزاران خێزان له‌ مانگه‌كانی داهاتوو.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی: هەوڵدەدرێت لە (15/9/2020) دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.