Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:20

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیایی ده‌داته‌ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت موچەکانیان نابڕدرێت

باس لە بڕینی موچە و هاوکاری هیچ کەمئەندامێک نەکراوە
کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی کارو كاروبای کۆمەڵایەتیدا هاتووه‌، کەمئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەت کە موچەکانیان نابڕدرێت.

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیایی ئەدەین بە کەمئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەت کە موچەکانیان نابڕدرێت
‏‎بەهیچ شێوەیەک باس لە بڕینی موچە و هاوکاری هیچ کەمئەندامێک نەکراوە.

‏‎وەک ھەوڵێک بۆ خزمەتکردنی ئەو موچەخۆرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بڕین و دەستکاری لە دەرماڵەو موچەی ئەو موچەخۆرانەدا نەکرێت.

‏‎ھەرچەندە بەپێی یاسای چاکسازی نابێت کەسێک دوو موچە لە حکومەت وەربگرێت، بەڵام بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی ئەو موچەخۆرانە نەکرێت کە ١٠٠ ھەزار دینار وەک ھاوکاریی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە ئەو بڕە پارەیە بکرێتە دەرماڵە و نابڕدرێت.

‏‎ئەوەش دوای داواکاری ئەو موچەخۆرانە دێت کە ئاراستەی وەزارەتیان کردوە، لەبەر دوو ھۆکار :

یەکەم؛ ئەو بڕە پارەیەیان لێ نەبڕدرێت. 

دووەم؛ ببێتە دەرماڵە و لە یەک شوێن موچەکانیان وەربگرن.

‏‎وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وەک چۆن ھەمیشە لە خزمەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بوە و داکۆکیکاری مافەکانیان بووە، بەھەمان شێوە دڵنیایی دەدات کە دەستکاری موچەی ئەو کەسانە ناکرێت و بە هیچ شێوەیەکیش باس لە بڕینی موچە و هاوکاری هیچ کەمئەندامێک نەکراوە و دڵنیایی ئەدەین بە کەمئەندامان کە موچەکانیان نابڕدرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.