Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

دوو گوند داوای هاوکاری به‌ په‌له‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ن

ئاگرێکی گەورە نزیک گوندەکانی بانیشار و یاڵانپێ شارۆچکەی خورماڵ کەوتووەتەوە
کوردستان TV
#7
100%

ئاگرێکی گەورە نزیک  گوندەکانی بانیشار و  یاڵانپێ شارۆچکەی خورماڵ کەوتووەتەوە.

بۆ جارێکی دیکە ئاگرێکی گەورە نزیک لە گوندەکانی بانیشار و یاڵانپێ-شارۆچکەی خورماڵ کەوتووەتەوە، دەگوترێت به‌هۆی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگره‌كه‌ زەحمەتە. 

دانیشتوانی گوندەکانی بانیشار و یاڵانپێ به‌ كوردستان تیڤی یان راگه‌یاند: نزیكه‌ی كاتژمێرێك ده‌بێت ئاگر له‌ نزیك گونده‌كانی بانی شار و یاڵانپێ له‌ سنووری شارۆچکەی خورماڵ سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ وته‌ی دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه‌ به‌هێزی ئاگره‌كه‌ و بوونی مین له‌و ناوچه‌یه‌ تاكو ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌.

دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه‌ رایانگه‌یاند: هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌كه‌ به‌ هۆی هه‌وره‌ برووسكه‌وه‌ بووه‌، دانیشتوانی هه‌ردوو گوند هه‌وڵی كۆنرۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی زۆری مین له‌م ناوچه‌یه‌ ناتوانن به‌رووی ئاگره‌كه‌ بچن، گوتیشان تاوه‌كو ئێستا دوو هه‌تا سێ مین ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.