Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 01:04

شۆن کۆنڵی : تره‌مپ تووشی جەڵتە نەبووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی مەترسیداری نییە

کوردستان TV
100%

پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ ،سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند: سەرۆک تره‌مپ تووشی جەڵتە نەبووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی مەترسیداری نییە و تەندروستیەکی باشی هەیە.

شۆن کۆنڵی پزیشکی سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا گوتی : دەتوانم جەخت لەوە بکەمەوە سەرۆک تره‌مپ تووشی جەڵتەی گەورە یاخود بچووک نەبووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی پەیوەست بە دڵ و سوڕی خوێنەوە نییە و هیچ پشکنینێکیشی بۆ نەکراوە تاوەکو بزانرێت جەڵتە لێیداوە وەکو چۆن بەشێوەیەکی ناڕاست دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لێوەکردووە.

هه‌روه‌ها گوتی: سەرۆک هێشتا تەندروستی باشە و هیچ ترسێکم لەوە نییە نەتوانێت کارەکانی جێبەجێ بکات، وەکو چۆنیش لە دوایین ڕاپۆرتمدا ئاماژەم پێداوە، پێشبینی ئەوە دەکەم بتوانێت بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرۆکایەتی.

ژێده‌ر/ ڕۆیتەرز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.