هونەرمەندی میللی کەریم گوڵانی بەهۆی تووشبوونی به پەتای کۆڕۆناوە ئێستا له حاڵەتی تەندرووستی ناجێگیردایه .
جاجۆ هادی خەیات یەکێک له هاوڕێیە نزیکەکانی هونەرمەندی كه‌ریم گوڵانى به كوردستان تیڤى راگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه كه‌ریم گوڵانی تووشی پەتای کۆڕۆنا بووە و‌ئێستا له شاری سلێمانی یە وحاڵەتی تەندرووستی ناجێگیرە ، داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌م كه نزای خیری بۆ بکەین .
هونەرمەندی میللی کەریم گوڵانی له ساڵى 1960 له سلێمانى له دایك بووه و زیاتر له 30 ساڵه خزمه‌تى هونه‌رى كوردى ده‌كات خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبومه هه‌روه‌ها له بوارى سرودى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یىش شوێن ده‌ستى دیاره ،ماوه‌ى 26 ساڵه له شارى هه‌ولێر گیرساوه‌ته‌وه و خاوه‌نى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌رفراوانى كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.