Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:50

خولی پاییزەی پەرلەمانی کوردستان دەست پێده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە پشووی خولی بەهارەی دەهێنێت و کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی پاییزەی دەست پێ دەکات.

بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بانگهێشت بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان نێردراو کە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه‌ وتەیەک پێشکەش دەکات و دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) دەکرێت.

پاشان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.