بەگوێرەی پێگەی مۆنیتۆر،دوای خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان كە زۆربەی شارەكانی عێراقی گرتەوەو داوایان دەكرد چاكسازی سیاسی لەعێراقدا بكرێت، لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا كۆمەڵە گەنجێكی عێراق بەرەو دامەزراندنی كیانی سیاسی جۆراوجۆر هەنگاویان هەڵیناوە،ئەمەش وەك خۆئامادەكردنێك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردانەكان بە مۆنیتۆر-ی راگەیاندووە: 15 كیانی سیاسی نوێ خەریكن خۆیان لە كۆمسیۆنەكە تۆمار دەكەن كە بریتین لە ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی و ئەو كەسانەی سەركردایەتی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییە یان دەكرد. بۆ ئەم مەبەستە ئەندامێكی یەكێك لەو حزبە نوێیانە كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە دەڵێت: دەمانەوێ ببینە جێگرەوەیەكی سەركەوتوو بۆ ئەو حزبانەی ئێستا كە لەعێراقدا هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.