Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

ئەنجومەنی باڵای فەتوا: به‌قه‌رز کڕینی کاڵا و زێڕ به‌ نرخێکی به‌رز و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ نرخێکی که‌متر حه‌رامه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان حوکمی کڕینی کاڵاو زێڕ بە نرخێکی زۆر بە قەرزو فرۆشتنەوەی بە نرخێکی کەمتر بە حازرو چەند شێوازێکی دیکەی ئەم جۆرە بازرگانیانە روون دەکاتەوە:

لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە: زۆربەی شێوازەکانی ئەو مامەڵەیە یان لە خودی خۆیاندا حەرامن یان سەردەکێشن بۆ حەرام، لەبەر ئەوەی فرۆشتنی هەر کاڵایەک پێش وەرگرتنی حەرامە.

لەبەشێکی تری هاتووە: زۆر ئاشکرایە ئەم مامەڵانە فێڵێکن بۆ ریباو سوو خواردن چونکە ئەو کەسەی کاڵاکان دەکڕێ بە قەرز بۆ ئەوەی نییە سود لەو کاڵایانە وەربگرێ بۆ خۆی، بەڵکو تەنها مەبەستی ئەوەیە پارەو سیولەی بێتە سەر.

هەروەها هاتووە: زەمانەتێک و کەفالەتێک لەم مامەڵانەدا نیەو شاهیدو نووسینیشی تیادا نیە، ئەوەش سەر دەکێشێ بۆ فەوتانی ماڵی خەڵکانێک و روودانی چەندین کێشەو دووبەرەکی لەناو خەڵکدا.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کۆتایی فەتوایەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لەو جۆرە مامەڵانە بپارێزن و پارە حەڵاڵەکانیان تێکەڵ بە حەرام نەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.