Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:03

ماکرۆن بۆ به‌رپرسانی به‌غدا: گه‌وره‌ترین ئاله‌نگاری له‌به‌رده‌م عێراقدا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کییه‌

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌به‌غدا رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین ئاله‌نگاری له‌به‌رده‌م عێراقدا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كییه‌ و داواشی له‌به‌رپرسانی عێراق كرد سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان بنیات بنێنه‌وه‌.

ماكرۆن  له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ،سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان وڵاتی عێراق بێ هێز ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: عێراق به‌هۆی جه‌نگ و تیرۆر، رووبه‌رووی ئاله‌نگاری گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ و جه‌نگی دژ به‌داعش-یش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌.

گوتیشی: من هاتووم تا له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تی عێراق بده‌م.

ژێدەر/ سكای نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.