Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:35

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارێکی راگه‌یاند

کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولیَر رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی (باشوور) پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو بەپێی ماددە (446) بە دەلالەتەكانی (47 و 48 و 49)، بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و تەقەكردن لەنێو شەقام، دوای 5 كاتژمێر چاودێریكردن، توانرا تۆمەتبارەكە بە ناوی (أ.خ.و) دەستگیر بكرێت.

هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، كەرەستەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكی جۆری میكارۆف و كلاشینکۆفک و چەكێكی تر لە جۆری (جێرسە) و چەقۆیەك لە ماڵەكەیدا دەستیان بەسەردا گیراوه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.