له دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نحوومه‌نی نوێنه‌ران، پرۆسه‌ى سیاسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یاسادانان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، تاوتوێكرا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ى سیاسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یاسادانان، بابه‌تى دادگاى فیدراڵى و میكانیزمى كاندیدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتیى وڵات به‌تایبه‌تى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێویستییه‌كانیان، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاوبه‌شى و هاوكاریى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، پێویستیى بایه‌خدانى زیاتر به دۆخى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان به خه‌ڵكى گه‌ڕاوه بۆ ئه‌و ناوچانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى دى، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.