سەرۆکی ھەرێمی كوردستان و سه‌رکۆماری عێراق، جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و فیدراڵ كرد.
له درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا سەبارەت بە ھەڵومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه.
دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.