Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 16:20

نێچیرڤان بارزانى و جێنین پلاسخارت ڕۆڵى یووئێنیان له‌ عێراق تاوتوێ کرد

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
 
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا پرۆسه‌ و دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌یشتنى ئه‌و دواییه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان‌.‌

نێچیرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد كه‌ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌رى هه‌ولێر و به‌غدا بێت بۆ هاندانى گفتوگۆیه‌كى جددیى نێوانیان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى بنچینه‌یى و یه‌كجاریى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر ڕاپۆرتى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى یووئێن له‌ عێراق كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگیى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى، پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد.

دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق و یاساى هه‌ڵبژاردن و دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.