Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:47

لە عێراق 78 تووشبووی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستی ئاماری (24) كاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، و رایگه‌یاند: 3946  تووشی كۆرۆنا بوون و 78  حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2020-9-2 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 3946  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت: لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3732 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 78 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 7201 كه‌س.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گه‌یشته‌ 242284 کەس، و 184205 تووشبووش به‌ ته‌واوه‌تی چاکبوونەتەوە، ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 76.0  %)) .  

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.