سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند: پابەندین بە هاوكاری شەنگال و ئێزدییەكان و ئەو هەوڵەی نادیە موراد دەستی پێكردووە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئەیلولی 2020 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كۆبووەوە، لەدیدارێکدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و فراوانکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو تاوتوێكرا.
دوابەدوای كۆبوونەوەكەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمارى فەرەنسا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
له سەرەتادا مستهفا كازمی پێشوازی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆكی فەڕەنسا نیشاندا و سوپاسی حكومەتی ئەو وڵاتەشی كرد كە بەردەوامبوون لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی عێراق لە قۆناغەكانی ڕابردوودا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: هەوڵ دەدەین ئاستەنگەکانى بەردەم کۆمپانیا فەرەنسییەکان لادەبەین ، چونکە ئەوان پاڵپشتى ئابوورى عێراق و بیناکردنەوەى دەکەن و کارى لە پێشینەمان لە بوارى ئابوورى و وزە و کەرتى نەوت و پیشەسازییە.
سەرۆک وەزیران گوتیشی: پێویستمان بە فەڕەنسایە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە شەڕی داعشدا زیانیان بەركەوتووە بەتایبەت شاری موسڵ.
لاهی خۆشیهوه ئیمانیلۆڵ ماکرۆن سەرۆک کۆمارى فەرەنسا جەخت كردهوه لە پابەندبوونیان بە هاوکارى عێراق لە رووبەڕوبووەوەى تیرۆر و ئاوەدانکردنەوەى خاكی عێراق.
ئیمانیلۆڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا رایگەیاند: هاتووم دۆستایەتى هەردوو وڵات دووپات بکەمەوە و پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و فەرەنسا لە بوارى سهربازی و ئابوورى پتەوتر بکەین.
ئیمانیلۆڵ ماکرۆن رایگهیاند: پابەندین بە هاوكاری شەنگال و ئێزدییەكان و ئەو هەوڵەی نادیە موراد دەستی پێكردووە.
سهرۆكی فهرهنسا گوتیشی: فەرەنسا لە رێى کۆمپانیاکانیانەوە بەشێک دەبن لە ئاوادانکردنەوەى عێراق و چەندین پڕۆژەى گرنگ و ستراتیجى ئەنجام دەدان لەوانە میترۆى شارى بەغدا.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.