پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاووڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵی كوشتبوو .
ڕۆژی 19-8-2020 ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت زانیارییان پێگەیشت كە تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزراوەتەوە ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو دەركەوت كە تەرمەكە بەناوی ( د ، ر ، س )لەدایكبووی 1984 چەند فیشەكێكی پێوەیەو سوتێنراویشە .
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار ( ب ، م ،س ) لەدایكبووی 1991 ، دانیشتوی قەزای سەید سادق لەلایەن بەشی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا لەكاتەكانی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری تەواو لەبارەی ڕوداوەكە دەخاتە ڕوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.