رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق له نێوان قه‌یرانی ناوه‌خۆیی و فشار و ململانێی هه‌رێمی و زلهێزه‌كان و هه‌روه‌ها پرسی ئه‌مڕۆ كه بریتی بوو له هاتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق رایگه‌یاند
ئێمه له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌ژین به‌تایبه‌تی عێراق ، فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له رابردووش‌دا له مه‌سه‌له‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وڵاتان له دوای هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا . ئێستاش له‌ماوه‌ی رابردوودا فه‌ره‌نسا هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه ناردووه ، سه‌ردانی ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یه كه ئه‌مڕۆ بۆ عێراق ئه‌نجامیدا .
روونیشیكرده‌وه له ماوه‌ی 3 ساڵی دیكه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌ركراوه كه خۆی له 38 بڕگه ده‌بینێته‌وه كه له‌وماوه‌یه تا راده‌یه‌ك خه‌رجیه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق كۆمه‌ڵێك پلان بۆ كاتی نائاسایی هه‌نگاوی بۆ نراوه ، وه‌كو په‌نا بردنه به‌ر به‌دیلێكی وزه كه شوێنی نه‌وت بگرێته‌وه
رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ راشیگه‌یاند كه ئێستا وای لێهاتووه چ له عێراق چ له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاری سیاسی پێویستی به بریاری ئه‌كادیمی هه‌بێت پشت به داتا‌و زانیاری ورد ببه‌ستێك و هه‌نگاوی بۆ بنرێت
روونیشیكرده‌وه كه عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام پێویستی به رێكخستنه‌وه هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ باسی لێوه ده‌كرێت له سه‌ر نه‌بوونی ئاڵای كوردستان شانبه‌شانی ئاڵای عێراق و لێدوانی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه به‌شێكین له عێراق كه ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت ، دكتۆر رێبین روونیكرده‌وه كه له پرۆتۆكۆڵ نیه له وڵاتێكدا ئاڵای هه‌رێم شانبه‌شانی ئاڵای وڵاته‌كه دابنرێت له كاتی سه‌ردانی كردنی سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌رێمێك بۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ئیفلاسیان كردووه ئه‌و پرسه وه‌كو خۆی زانستیانه ناخوێننه‌وه .
سه‌باره‌ت به وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌ڕیمیش رایگه‌یاند كه هه‌موو ده‌زانیین هه‌موو شۆرشه‌كانی كورد له كوردستانی عێراق بۆ پراتیزه كردنی دیموكراسیه‌ت بووه بۆ هه‌موو عێراق . ئه‌و قسانه هیچ مانای نیه كه كه‌سانێك به‌مشێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن ، عێراق وڵاتێكی فیدرالێییه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و وڵاته فیدراڵه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.