عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه رایگه‌یاند " له ئێستادا فه‌ره‌نسا هه‌وڵ ده‌دات خۆی بخزێنێته ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، به‌تایبه‌تی عێراق كه رۆلێكی گرنگی هه‌یه له ناوچه‌كه ، میژووه‌كی له مێژینه هه‌یه له نێوان فه‌ره‌نسا و عێراق ، هه‌روه‌ها له شه‌ری دژ به‌داعش فه‌رنسا به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بوو شان به شانی پێشمه‌رگه ، ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات رۆڵی هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق .
روونیشیكرده‌وه كه فه‌ره‌نسا دوای كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ، فه‌ره‌نسا هاتۆته ناو گۆڕه‌پان ورۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و جیهان ، وا بڕیاریشه ماكرۆن ساڵی ئاینده‌ش دووباره سه‌ردانی عێراق بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی هه‌بێت و پشتگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات له رووی سه‌قامگیری و هه‌روه‌ها ئاشته‌وایی نیشتیمانی له‌و وڵاته .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ماوه‌ی داهاتوودا به‌رنامه‌یه‌ك ده‌بێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه له كۆنفراسێك یان كۆنگره‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق پێكه‌وه به‌شداری تێدا بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی ئێران و وڵاتانی دیكه له ناوچه‌كه كه‌م بكرێته‌وه یان نه‌هێڵدرێت .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری رایگه‌یاند كه گومان له‌وه دا نییه فه‌ره‌نسا هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی عێراق و رزگاركردنی له‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌ی كه تێیكه‌وتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.