دكتۆر ئه‌حمه‌د صه‌فار په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر پێشهاته‌كان دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداو چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و دیاره‌كانی له گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق رایگه‌یاند بوونی فه‌ره‌نسا له عێراق و زۆر گرنگه ، چونكه ئه‌و وڵاته وڵاتێكی به‌هێزه و پێشكه‌وتوه له رووی ئابووری و هه‌روه‌ها رۆڵی له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .
روونیشیكرده‌وه هاتنی ماكرۆن بۆ به‌غدا و دیداره گرنگه‌كه‌ی له گه‌ڵ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ رێككه‌وتن له سه‌ر پرسی بودجه‌و مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كان كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستی پێكردووه له نێوان هه‌ردوو لا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا گفتوگۆكان له عێراق له سه‌ر دوو شت هه‌یه ده‌وڵه‌ت و نا ده‌وڵه‌ت ، ئێستا عێراق هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی داڕماوه ، له رووی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بواره‌كانی دیكه‌ی ئابووری .
تا ئێستا عه‌قلیه‌ت له عێراق له حكومه‌ت و په‌رله‌مان به سوننه‌و شیعه‌وه نازانن كه سیسته‌می فیدراڵی چیه ، بیروبۆچوونی وان زیاتر بیروباوه‌ڕێكی مه‌ركه‌زییه .
ئاشكراشیكرد كه تا ئێستا بودجه‌ی عێراق له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می ئیتیحادی فیدراڵی رێكنه‌خراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.