Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:53

بەرگری شارستانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان TV
#7
100%


بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند: ئەمشەو 13 ئۆتۆمبێلیان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری پوش و پەڵاشەوە دەرچوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێردا هاتووه‌،  ئێستا 13 ئۆتۆمۆبیلمان دەرچوونە بۆ ڕووداوی ئاگری پوش و پەلاش لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە 9 بنکەی جیاواز بەهۆی ئەم ڕەشەبایەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە، هاووڵاتیانی خۆشەویست تکایە ئاگاداری خۆتان بن بەهۆی بەهێزی با ئاگر خێرا دەگوازرێتەوە و تەشەنە دەکات بەتایبەت قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری هەولێر .

تکایە لەکاتی پێویست پەیوەندی بە ژمارە 115 یان 125 بكه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.