سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت به رۆكێتی كاتیوشا كراوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرای كردووه كه كۆمپانیا ئه‌منییه‌كه له‌ناوچه‌ی قادسییه‌ی به‌غدا بووه‌و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به رۆكێتێكی كاتیوشا كراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه له‌هێرشه‌كه‌دا زیانی ماددی هه‌بووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نه‌كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.