نووسه‌ری ئه‌مریكایی جاك كانفیلد، پسپۆڕی بواری گه‌شه‌ی مرۆیی، ده‌ڵێت: ”مێشك ئۆرگانیزمێكه به‌دوای ئامانجدا ده‌گه‌ڕێت، واته مێشك كاتێك كارا و چالاك ده‌بێت كه ئامانجمان هه‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، كه مێشك پێشوازی له ئامانجێكی دیاریكراو ده‌كات، دوو ئه‌وه‌نده كارا و چالاك ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ ئامانجێكت نه‌بێت، ئه‌وكات مێشكت سست و خامۆش و ته‌مبه‌ڵ ده‌بێت“.
ئامانجدانان وه‌رزشه بۆ مێشك، دینامیكێتی به مێشك ده‌به‌خشێت و كارا و چالاكی ده‌كات.
جاك كانفیلد ئاماژه به توێژینه‌وه‌ی دوكتۆر (گێل ماتویۆس) له زانكۆی دۆمێنیكان ده‌كات، كه ده‌ڵێت: ”ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان ده‌نووسن، له هه‌نگاوی دووه‌مدا كردار بۆ چۆنییه‌تیی جێبه‌جێكردنیان داده‌هێنن، ئه‌وانه دوو ئه‌وه‌ند چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه زووتر بگه‌نه ئاواته‌كانیان“.
بۆیه هه‌روه‌كوو جاك كانفیلد ده‌ڵێت، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه پلان و نه‌خشه و ئامانجه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نووسن شانسیان له سه‌ركه‌وتندا ز‌ۆرتره له‌و كه‌سانه ئامانجه‌كانیان نانووسن و ته‌نیا به قسه باسیان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كانفیلد ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت، كه ئه‌گه‌ر هیچ پێوه‌رێكت بۆ سه‌ركه‌وتنت له ئامانجه‌كانتدا نه‌بێت، یان هیچ نه‌خشه و كردارێكت بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانت نه‌بێت، واته ته‌نیا بیری لێ بكه‌یته‌وه و ته‌نیا باسی بكه‌یت، بێ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بۆ ساز بكه‌یت، ئه‌وده‌م ناكرێت بڵێیت: من ئامانجم هه‌یه، له‌و دۆخه‌دا ته‌نیا بیرێكی باشت هه‌یه، ئه‌مه‌یش هیچ سه‌ركه‌وتنێكت بۆ مسۆگه‌ر ناكات.
ئامانجی ڕاسته‌قینه ده‌بێت ئیلهامبه‌خش بێت، مێشك و بیر و هزر، هه‌ست و نه‌ستت هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كردار بنوێنیت.
د. فازل جاف
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.