هه‌رچه‌ند ئۆتۆمیبلی كاره‌بایی ناوبانگێكی باشی په‌یداكردوه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی تاوه‌كو، ئێستا نه‌زانراوه، بۆیه هه‌ندێك جار تووشی رووداوی جیاجیا ده‌بێت.
له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا ،كه لهلهوڵاتی چین له شاری سانمینگ روویداوه، ئۆتۆمۆبیلیكی كاره‌بایی له جۆری "بایك" له كاتی باگراوكردنی (شحن) ته‌قییه‌وه ، سه‌ره‌تا دووكه‌ڵێكی زۆر له نێو ئۆتۆمۆبیله هاته‌ده‌ره‌وه ،به‌رپرسان هۆكاره‌كه بۆ بوونی گرفت لهپیلی ئۆتۆمۆبیله ده‌گه‌رێنه‌وه.
بۆ كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كه پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه ، له كاتی پێداكردنی ئاو ئۆتۆمبیله‌كه ته‌قییه‌وه ، به‌جۆرێك ده‌رگای ئۆتۆمبیله فرین بۆ ئاسمان هه‌رچه‌ند چه‌ندین كه‌س له‌وێ ئاماده بوون به‌ڵام هه‌موویان سه‌لامه‌ت بوون كه‌س بریندارس نه‌بوو.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی :كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.